گولەن داوای پێكھێنانی لیژنەیەكی نێودەوڵەتی دەكات

رەتیدەكاتەوە پلانی بۆ كودەتای سەربازی لە توركیا دانابێت و پەیوەندی پێوە ھەبێت

K24 - ھەولێر

دوای كودەتا سەربازییە سەرنەکەوتووەکەی 15 ئەم مانگە، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا، فەتحوڵا گولەن، رێبەری گولەنیەكان بە پلاندانان و ئەنجامدانی ئەو كودەتایە تۆمەتبار كرد، دوا بە دوای ئەم پێشهاتە، گولەن لە رێگەی چەند دامەزراوەیەكی راگەیاندن وەڵامی ئەو تۆمەتباركردنانەی دایەوە و رایگەیاند، ھیچ كات پلانی بۆ كودەتا دانەناوە و لە پشت ھیچ ھەوڵێك نەبووە.

 بۆ سەلماندنی ئەو گوتانەشی گولەن داوای كرد لیژنەیەكی نێودەوڵەتی پێكبھێندرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو كودەتایە بكەن و رەزامەندی خۆشی دەربڕی بۆ ئەنجامەكانی ئەو لیژنە نێودەوڵەتییە.

شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوای كرد ئەمریكا گولەنیان رادەست بكاتەوە، بەڵام جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر بەڵگەیەك لەسەر تێوەگلانی گولەن لەو كودەتایە ھەبێت، ئەمریكا ئەو داواكارییە لەبەرچاو دەگرێت.