به وێنه: ئه‌نجامده‌ری كوشتارگه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا جه‌سته‌ی نمایش ده‌كات
گۆشتی به‌رازی ده‌خوار و ده‌یخوارده‌وه و نێوانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خێزانی ئه‌نجامده‌ری كوشتارگه‌كه‌ی شاری "نیس" ی فه‌ڕه‌نسی بڵاوده‌بێته‌وه، كه له ڕۆخی ڕووبار و له ناو كه‌ش و هه‌وای نزیك ده‌ریادا ده‌ڕوات و پێده‌كه‌نێت.
وێنه‌كانی " محه‌مه‌د بوهیلال " ی به ڕه‌گه‌ز تونسی بۆ چه‌ند مانگێك پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له پشویه‌كی خێزانی گرتوویه‌تی.
ئه‌و داعشییه له وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا له كه‌نار ده‌ریاكه‌دا وه‌ك نمایشكردنی جه‌سته و له‌ش و لاری به‌ره‌و ڕووی كامێراكه ده‌ڕوات و خۆی نمایش ده‌كات و به شێوه‌یه‌ك پێده‌كه‌نێت، كه كه‌س باوه‌ڕ ناكات ڕۆژێك ئه‌م كه‌سه ببێته هۆی كوشتنی "84" كه‌س و برینداركردنی "202" كه‌س له ڕۆژی "باستیل" ی فه‌ڕه‌نسادا.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی، زانیاری نوێ و نه‌بیستراوی له‌باره‌ی "بوهیلال" ئاشكرا كردووه،و له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی" محه‌مه‌د بوهیلالی به‌ڕه‌گه‌ز تونسی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی، ئیسلامی نییه، له‌وانه‌یه هه‌ر "موسوڵمانیش" نه‌بێت، چونكه ده‌یخوارده‌وه و گۆشتی به‌رازی ده‌خوارد و نێوانی له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كانیش هه‌بووه و له ژیانیدا نه‌چووته مزگه‌وت.
ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانییه زانیارییه‌كانی له ئامۆزایه‌كی بوهیلالهوه وه‌رگرتووه و ناوبراو به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه" ئه‌نجامده‌ری كوشتارگه‌كه‌ی "نیس" هه‌موو بنه‌ماكانی ئیسلامی پێشێل كردووه، و ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه كه ناوبراو سۆزی بۆ داعش و هیچ گروپێكی توندڕه‌وی دیكه هه‌بوبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵسوكه‌وتی "محه‌مه‌د" كردووه و گوتوویه‌تی"" هه‌رگیز نوێژی نه‌كردووه و گۆشتی به‌رازی ده‌خوارد و نێوانی له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كانیش هه‌بووه، و به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه و لێیداوه، كه "3" منداڵیشی لێی هه‌بووه، و له‌م دواییانه‌دا لێی جیابووه‌ته‌وه.

به‌پێی زانیارییه‌كانی " ده‌یلی مه‌یل" بوهیلال، به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوان، پێشینه‌ی هه‌بووه له‌لای پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی، به‌ڵام گومانی په‌یوه‌ندی به تیرۆر و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر نه‌بووه، و له مانگی یه‌نایه‌ر"ی ڕابردووه‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نسییه‌وه خرابووه ژێر چاودێرییه‌وه.
ئه‌نجامده‌ری كوشتارگه‌كه‌ی شاری "نیس" له‌وكاته‌ی وه‌ك شۆفێری گه‌یاندنی ئه‌و كاڵانه كاری ده‌كرد كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داوا ده‌كرا، به له‌ناو ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌دا خه‌وی لێكه‌وتووه و كێشاویه‌تی به 4 ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا، به‌و هۆیه‌وه كاره‌كه‌شی له ده‌ستداوه.
یه‌كێك له نزیكهكهنیشی به ناوی "حه‌مۆ" گوتویه‌تی "بوهیلال ئیماندار نه‌بووه و مانگی ڕه‌مه‌زانیش به ڕۆژوو نه‌بووه،هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرد كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته، به‌ڵكو ده‌توانرێت بگوترێت هه‌ر موسوڵمانیش نه‌بووه.