ئه‌ردۆغان و گوله‌ن یه‌كتر به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
كێ له پشت هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی بوو
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن پاش شكستی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی، یه‌كتر به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنانه‌ی نیویۆرك تایمز، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ده‌ست هه‌بوون له هه‌وڵی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كات و راده‌گه‌ینێت به‌دوو نازانێت كه سه‌رۆك توركیا بۆ خۆی له پشت ئه‌م هه‌وڵه بووه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
گوتیشی لایه‌نگرانی ناناسێت، چ بگاته‌وه به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان پێوه بكات. هه‌روه‌ها ئاماژه به ئه‌گه‌ری ده‌ست هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن یان نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پشت هه‌وڵی كوده‌تا كرد.
گوله‌ن، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان ره‌تكرده‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی به پلاندانه‌ری كوده‌تاكه تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له ناوچهكهیهكی گه‌شتیاری له باشووری رۆژئاوای توركیا، جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تباركرد و بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌دان ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت ده‌ركرد، به‌تایبه‌تی دادوه‌ر و داواكارانی سه‌ر به‌م گرووپه.
ئه‌ردۆغان رۆژی پاشتریش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ئیستانبوڵ داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه.
فه‌تحولا گوله‌ن 75 ساڵی له ساڵی 1999ـه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژیت و تۆرێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده و خێرخوازی و دامه‌زراوه له توركیا و وڵاتانی ئیسلامی هه‌یه، كه به جه‌ماعه‌ت خزمه‌ت ناسراون.