خولی عێراق لاسایی لالیگا دەکاتەوە و سبەی تیباس لە بەغدا دەبێت

نوێنەرانی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
نوێنەرانی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق

سبەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و کۆمەڵەی لالیگا رێککەوتنەکایان واژۆ دەکەن و خولی عێراق دەیەوێت لاسایی لالیگا بکاتەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێێ عێراق رایگەیاندووە، سەرجەم ئامادەکارییەکیان بۆ رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ کۆمەڵەی لالیگا تەواو کردووە، کە وابڕیارە خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا سبەی بگاتە بەغدا و لەگەڵ عەدنان درجال واژۆ لەسەر رێککەوتنەکەیان بکەن.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لالیگا یارمەتی عێراق دەدات لە دامەزراندن و رێکخستنی خولی پیشەگەرانی عێراق، لە هەمان کاتدا لالیگا یارمەتی عێراق دەدات پلانی ستراتیژی 2030 جێبەجێ بکات کە ئامانجیەتی ئەکادیمیا و تیپی جیاواز لەسەر ئاستەکان لە سەرجەم پارێزگایەکان دروست بکات.

دوێنێ هەینی 02ـی حوزەیرانی 2023 بە ئامادەبوونی دوو نوێنەری لالیگا دوایین ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە تەواو کرا، کە لە ژێر چاودێری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت.

چاوەڕێ دەکرێت سبەی یەکشەممە لە بەغدا وردەکاریی گرێبەستەکە زیاتر ئاشکرا بکرێت، کە ماوەیەکی زۆرە هەردوولا خەریکی ئامادەکاریین بۆ ئەو رێککەوتنە.