ژماره‌یه‌ك وه‌زارت تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ژماره‌یه‌كیان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه
چه‌ندین وه‌زاره‌ت تێكه‌ڵ ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر
پرۆژه‌ی یاسای تێكه‌ڵكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له شه‌ش ماده پێكهاتووه كه بڕیاره به‌م زووانه له په‌رله‌مان تاوتوێ و په‌سند بكرێت :
له ماده‌یه‌ی یه‌كه‌مدا، ئه‌و وه‌زاره‌تانه تێكه‌ڵ ده‌كرێن:
- وه‌زارتی زانست و ته‌كنۆلۆجیا و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌بێته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
- وه‌زاره‌تی ژینگه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌بێته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان و خزمه‌تگوزاریی گشتی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌بێته وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ و شاره‌وانییه‌كان.
- وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار و وزاره‌تی رۆشنبیری تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌بێته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار.
له ماده‌ی سێیه‌مدا، ئه‌و وه‌زاره‌ته و ده‌ستانه هه‌ڵدوه‌شێنه‌وه:
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كه له ساڵی 2004 به بریاری ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی كاتی دامه‌زراوه، ماف و ئه‌ركه‌كانی و پاشماوه‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گوزارێته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بۆ شوێنێكی په‌یوه‌ندیدار بگوازێته‌وه و به‌پێی یاسا كاره‌كانی رێك بخات و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێك دێنێت.
له ماده‌ی چواره‌مدا باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای هه‌ندێ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات:
- یاسای وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنۆلۆژیا هه‌ڵده‌وشێێته‌وه، كه له ساڵی 2012 په‌سندكراوه.
- یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه، كه له ساڵی 2008 په‌سندكراوه.
- یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كه له ساڵی 2012 په‌سندكراوه.
- بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی كاتی هه‌ڵوه‌شینراو بۆ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له ماده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سیسته‌مێك بۆ دووباره دارشتنه‌وه‌ی پیكهاته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه داده‌نێت كه تێكه‌ڵكراون یان ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و سنووری ئه‌ركه‌كانیان گۆڕاوه.