هۆشدارى ده‌درێته ئه‌ردۆغان
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان مارك ئايرولت، هۆشدارى دايه ئه‌ردۆغان و گوتى: شكستى كوده‌تاكه ماناى ئه‌وه نييه قه‌واڵه‌ى سپييت له‌به‌رده‌ست بێت و چيت بوێت ئه‌وه بكه‌يت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان مارك ئايرولت، هۆشدارى دايه ئه‌ردۆغان و گوتى: شكستى كوده‌تاكه ماناى ئه‌وه نييه قه‌واڵه‌ى سپييت له‌به‌رده‌ست بێت و چيت بوێت ئه‌وه بكه‌يت.
شكستهێنانى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا بووه‌ته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ كۆتايهێنان به نه‌ياره گوله‌نييه‌كان و تا ئێستا زياتر له شه‌ش هه‌زاركه‌س خراونه‌ته كونجى زيندانه‌وه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى لاى خۆرئاواييه‌كان به گشتيى و ئه‌وروپا به تايبه‌تى درووستكردووه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ تۆڕى فه‌ره‌نسا 3 رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌نقه‌ره رێز له ياسا و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى ياسا بگرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تى ياسا به ته‌واوى كارى خۆى له توركيا بكات.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نجامدرانى كوده‌تا ده‌ستى ئه‌ردۆغان واڵا ناكات تا هه‌رچى دوێت بيكات و پاكتاوى نه‌ياره‌كانى بكات.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له برۆكسل جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت توركيا پابه‌ندى بنه‌ماكانى ديموكراتيه‌تى ئه‌وروپا بێت.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕى دژ به داعش، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ده‌بێت پرسيارى ئه‌وه له توركيا بكرێت ئايا هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى ده‌بێت له شه‌ڕى دژ به داعش له سووريا. چونكه راستييه‌كه‌ى له هه‌ندێك شت‌دا گومان له رۆڵى توركيا ده‌كرێت و پێويسته راستگۆبن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا.