شه‌ڕ له‌نێوان پۆلیس و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول روویدا
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزێكی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌بیحه گۆكچهی ئیستانبول روویدا.
ئه‌و هێزه‌ی پۆلیس سه‌رقاڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژماره سه‌ربازه بوونه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه كردووه.
به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه ره‌تییان كردووه‌ته‌وه خۆیان راده‌ستی هێزه پۆلیسییه‌كه بكه‌ن و له ئاكامدا، شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڵگیرسا.