پۆليس بنكه‌ى ئاسمانى قۆنيه‌ى كۆنترۆڵكرد
هێزه‌كانى پۆليس كه دژى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا وه‌ستاونه‌ته‌وه هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى قونيه و كوده‌تاچييه‌كانيان قۆڵبه‌ست كرد.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى پۆليس كه دژى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا وه‌ستاونه‌ته‌وه هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى قونيه و كوده‌تاچييه‌كانيان قۆڵبه‌ست كرد.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ى سوپا كه له بنكه ئاسمانييه‌كه بوونه خۆيان راده‌ستى پۆليس كردووه و به بێ شه‌ڕ كۆتاييان به ياخيبوونيان هێناوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان 7 ئه‌فسه‌رى سوپا له‌و بنكه‌يه‌دا سه‌رپه‌رشتى كوده‌تاچييه‌كانيان كردووه و له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستگيركراوون.