بازرگانێكی سعوودی یه‌ك ملیۆن ریال به‌و مۆبایله ده‌دات كه "ئه‌ردۆغان" قسه‌ی لێوه‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی سعوودی داوای كردووه، مۆبایلی ئه‌و خانمه بێژه‌ره توركه‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا قسه‌ی لێوه‌كردووه، به یه‌ك ملیۆن ریال پێ بفرۆشرێت.
ئه‌و پیاوه سعوودیه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، داوای له كه‌ناڵی "CNN Turk" كردووه، ئه‌و مۆبایله‌ی كه ئه‌ردۆغان له رێگه‌یه‌وه په‌یامه‌كه‌ی بۆ گه‌لی توركیا نارد، پێ بفرۆشن و له به‌رامبه‌ریشدا ئاماده‌یه یه‌ك ملیۆن ریالی سعوودیی (نزیكه‌ی 375 هه‌زار دۆلار)، بدات.
ئه‌كاونتی پیاوه سعوودیه‌كه له تویته‌ری به‌ناوی، ناوی ئه‌بو راكان-ه و وه‌ك بازرگانێك خۆی ناساندووه، هاوكات له‌گه‌ڵ داواكه‌ی بۆ كڕینی مۆبایله‌كه له‌و كه‌ناڵه، مۆبایله‌كه به "مۆبایلی ئازادی" وه‌سف كردووه.
له نووسراوه‌كانی ئه‌و بازرگانه سعوودیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كۆمپانیای خانووبه‌ره و وه‌به‌رهێنانێكی زۆری له توركیا هه‌یه و ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌وه گهیاندییهی گه‌لی توركیا، موڵك و ماڵه‌كه‌ی رزگاركردووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی (عاجل)ی سعوودیه، ئه‌و داوایه‌ی پیاوه سعوودییه، له تویته‌ر زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌و بازرگانه سعوودیه، له تویتێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی: "په‌یوه‌ندیم به‌و خانمه بێژه‌ره‌وه كردووه بۆ كڕینی مۆبایله‌كه‌ی به یه‌ك ملیۆن ریالی سعوودیه (375 هه‌زار دۆلار)، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه و گوتی له مۆزه‌خانه دایده‌نێم".


