بەنداوێکی دیکە لە دهۆک تەواو دەکرێت و شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە

K24 - هەولێر

پرۆژەى بەنداوی "گەلیی بەنداوا" لە قەزاى سێمێل کەوتووەتەوە بواری جێبەجێکردن، وەکو دووەم بەنداوی بچووک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک تەواو دەکرێت.

فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، لەبارەی پڕۆژەکە رایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە لە دواى بەنداوى خنس لە دهۆک، بە گوژمەى 7 ملیار دینار لەسەر بودجەى حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت".

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، گوتیشی: "کارکردن لە بەنداوەکە لە ساڵی 2015ـەوە وەستابوو کە نزیکەى 37%ى تەواو بووە. ئێستا بەنداوەکە لەلایەن فەرمانگەى ئەندازەى پڕۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک کارى لەسەر دەکرێت، بە تەواوبوونیشی نزیکەى شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆى دەگرێت".

سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری