ئاسایشی هه‌ولێر: بكوژی خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر:
راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارت بە کوژرانی (سێ) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز) ی شاری هەولێر.
شەوی رابردوو لە گەرەكی قەتەوی شاری هەولیر سێ ئەندامی خێزانێک لە ناو ماڵەکەیاندا دەکوژرێن و بۆ رۆژی دواتر هاووڵاتیان پێانزانیوە و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگەدارکردووەتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
دوای ئەوەی تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی) و (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) هەولێر ئاگادار کرانەوە لەحاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لەماڵەکەی خۆیاندا کە پێکهاتبوون لەپێاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د شێخە تەمەنە 66 ساڵ) و (فه‌هیم مه‌ولوود ره‌سووڵ تەمەن 53 ساڵ) و (سانا عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د تەمەن 11ساڵ) دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە و لەماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی (كه‌ریم كانه‌بی حه‌سه‌ن) دانیشتوی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچونێکی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوه، توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار(که‌ریم) ئاشکرا بکرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بکەین.