فوئاد حوسێن: كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل له كاره پێشینه‌كانی حكومه‌تی عێراقه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل له كاره پێشینه‌كانی حكومه‌تی عێراقه.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ریاز رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی به به‌هێزكردنی ئابووریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، هاوكات سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش به‌شێكه له هه‌نگاوه‌كانیان.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، عێراق رژده له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له‌ناوخۆدا و تائێستا 148 كه‌مپ داخراون و ته‌نیا دوو كه‌مپ له نهینهواو ئه‌نبار و 26 كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستاندا ماون. ده‌شڵێت، نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری داعشیان له سووریا وه‌رگرتووه‌ته‌وه و زۆربه‌یان دادگاییكراون.