به ڤیدیۆ.. خه‌ڵكی كرماشان رێگه ناده‌ن رۆحانی وتاره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رێگه‌یان نه‌دا حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، وتاره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه و هوتافی ناڕه‌زاییان له دژی بێكاری له پارێزگاكه ده‌گوته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له كاتی سه‌ردانیكردنی حه‌سه‌ن رۆحانی، بۆ پارێزگای كرماشان، ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان له شوێنی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار، وتاره‌كه‌یان پچڕاند و هوتافییان له دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی ده‌گووته‌وه، كه هیچ پلانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی رێژه‌ی بێكاری له‌و پارێزگایه كوردنشینه‌دا نییه.
رۆحانی له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانی ئاماده‌بووان، ناچار بوو وتاره‌كه‌ی رابگرێت و بڵێت: "ئێوه هه‌رگیز گوێ ناگرن، به‌رده‌وام درووشمه‌كانی خۆتان ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌كانتان ناكات".
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ سه‌ردانیكردنی ژماره‌یه‌ك پارێزگای وڵاته‌كه‌ی دایناوه، گه‌یشته پارێزگای كرماشان، وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی "فارس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاره سه‌رۆك كۆماری ئێران، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوانی ئایینی و ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی پارێزگاكه كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی لاوانی ئێران، ژماره‌ی بێكارانی ئه‌و وڵاته، نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و رێژه‌ی بێكاریش له پارێزگا كرماشانی كوردنیشن، له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ، نزكه‌ی 47.4% بووه و ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام روو له هه‌ڵكشانه.