سه‌در: له ئه‌مریكییه‌كان ده‌ده‌ین
وه‌ڵامی شوێنكه‌وتوویه‌كی خۆی داوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه له‌و ئه‌مریكیانه ده‌كات كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و بڕیاره بگه‌نه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه نوسینگه‌ی " موقته‌دا سه‌در" به‌یانێكیان ده‌ركردووه و له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی "ئاشتن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا،بۆ ناردنی "560" سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكا، كه هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن له شه‌ڕی موسڵ، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌و ئه‌مریكییانه كردووه كه " ئه‌وانیش ده‌كرێنه ئامانج.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانیدا هاتووه، كه له ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری پرسیووه، ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، كه گوتبووی "560" سه‌ربازی دیكه بۆ شه‌ڕی موسڵ ده‌نێرین و وه‌ڵامی تۆ چییه؟
سه‌در ته‌نها ئه‌وه‌نده وه‌ڵامه‌ی نوسیووه،" ئه‌وانیش ئانمانجن بۆ ئێمه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێدانی ئه‌و هێزه ئه‌مریكیانه ئه‌گه‌ر به‌شداری له شه‌ڕی موسڵدا بكه‌ن.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی سه‌در، له‌وباره‌یه‌وه زیاتر هه‌ڵوێستی ڕه‌وته‌كه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه گوتوویه‌تی"" ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی نییه، به تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه سوپا و پۆلیس و هێزه میللییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
