به بڕیاری ئه‌ردۆغان، ته‌واوی فڕۆكه‌كانی F-16 له ئاسمانی توركیا ده‌سورێنه‌وه
ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیس به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڕیاری هه‌ستانه‌وه‌ی ته‌واوی فڕۆكه‌كانی F-16 ده‌دات بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌زار و هه‌شتسه‌د ئه‌ندامی هێزی پۆلیسی تایبه‌ت بۆ ئیستانبوڵ ره‌وانه‌كراوه، ئه‌ردۆغان بڕیاری هه‌ستانه‌وه‌ی ته‌واوی فڕۆكه‌كانی F-16 توركیا ده‌دات كه ده‌بێ هه‌موویان له ئاسمانی توركیا بسورێنه‌وه.
هه‌ر پاش ئه‌م بڕیاره، فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ستیان به گه‌شتی هه‌وایی له ته‌واوی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، له ئیستانبوڵ بڕیاری لێدانی هه‌ر جۆره كۆپته‌رێك له ئاسمانی شاره‌كه دراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هۆشداری پێ بدرێت.
دوایین رێوشوێنی ئه‌منی پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هێشتا له هه‌ندێ شوێن ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌منی بۆ گرتنی به‌شدارانی كوده‌تای سه‌ربازی به‌رده‌وامه و هه‌ر له ئیستانبوڵ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و هه‌ندێ له سه‌ربازانی بنكه‌ی هه‌وایی سه‌بیحا روویدا.
