ناپۆلی بۆ شوێنگره‌وه‌ی هیگواین ئامانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه
تا دێت رۆیشتنی هیگواینی هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی نزیكتر ده‌بێته‌وه، دواین گرێبه‌ستی یوڤێنتۆس كه نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز بوو هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ مانه‌وه‌ی هیگواین له ناپۆلی نه‌هێشته‌وه، بۆیه یانه‌كه‌ی له ئێستاوه به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی گوڵكاره ئارجێنتینایهكهیهتی.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ناپۆلی له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی هیگواین، زۆرترین هه‌وڵ بۆ كڕینی ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ده‌ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێتۆس، بڕی 79 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی هیگواین پێشكه‌شی ناپۆلی كردووه، زه‌حمه‌ته هیگواین و یانه‌كه‌شی ئه‌م نرخه ره‌ت بكه‌نه‌وه.
ماركا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ناپۆلی ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له نرخی فرۆشتنی هیگواین و به‌م پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی ده‌ستی
ده‌كه‌وێت ده‌توانێت به ئاسانی مۆراتای پێ بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زیدان له ماوه‌كانی رابردوو گرێبه‌ستێكی 60 ملیۆن یۆرۆی یانه‌ی چێڵسی بۆ كڕینی مۆراتا ره‌ت كردۆته‌وه و سووربوونی خۆی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مۆراتا پیشانداوه، به‌ڵام سه‌رۆك بازرگانه‌كه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پیرێز پێشوازی له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی ده‌كات ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی به‌رز بێت.