لیستێكی تایبه‌ت به باشترین یاریزانانی ئه‌ورووپا راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ناوی یاریزانه به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا) له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی لیستێكی باشترین یاریزانی به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای بڵاو كرده‌وه.
ریزبه‌ندی ناوه‌كان له پێگه‌ی (یۆێفا) به‌م شێوه‌یه راگه‌یاندراوه
1ـ گاریس به‌یل (ریال مه‌درید ـ وێڵز).
2ـ جیانلویجی بۆفۆن (یوڤێنتۆس ـ ئیتاڵیا).
3ـ ئه‌نتوان گریزمان (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ فره‌نسا).
4ـ تۆنی كرووس (ریال مه‌درید ـ ئه‌ڵمانیا).
5ـ لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا ـ ئارجێنتینا)
6ـ تۆماس مووله‌ر (بایرن میونشن ـ ئه‌ڵمانیا).
7ـ مانوێل نویه‌ر (بایرن میونشن ـ ئه‌ڵمانیا).
8ـ كلیپه‌ر پیپی (ریال مه‌درید ـ پورتوگال).
9ـ كریستیانۆ (ریال مه‌درید ـ پورتوگال).
10ـ سوارێز (بارسێلۆنا ـ ئۆروگوای).
11ـ ریاز محه‌ره‌ز (لیسته‌ر سیتی ـ جه‌زائیر)
12ـ جیمی ڤاردی (لیسته‌ر سیتی ـ ئینگلاند).
13ـ دیمیتری پایت (وێستهام ـ فره‌نسا).
14ـ بواتینگ (بایرن میونشن ـ ئه‌ڵمانیا).
15ـ ئارتورۆ ڤیدال (بایرن میونشن ـ چیللی).
16ـ مودریچ (ریال مه‌درید ـ كرواتیا)
17ـ نگۆلۆ كانتی (لیسته‌ر سیتی ـ فره‌نسا).
18ـ ئیبراهیمۆڤیچ (پاریس سانجێرمان ـ سوید).
19ـ ئه‌ندرێ ئینیێستا (بارسێلۆنا ـ ئیسپانیا).
20ـ ئیدین هازارد (چێڵسی ـ به‌لجیكا).
بڕیاره له 5ـی مانگی داهاتوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی باشترین یاریزانی ئه‌روووپا بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 له مه‌راسیمێكدا ده‌ستنیشان بكات.