قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵات ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه 19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵات ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی 19ی ته‌ممووز، له رێوڕه‌سمێكدا و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر، خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
شۆڕش غه‌فووری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی پۆلی 12ی لقه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.
له باره‌ی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تیش رایگه‌یاند، خه‌ڵات ته‌نها به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.