سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24: هه‌فته‌ی داهاتوو 400 ملیاره‌كه‌ی مووچه ده‌خرێته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی
K24 – هەولێر:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی نوسراوی 400 ملیار دینارەکە دەگاتە وەزارەتی دارایی دوای واژووکردنی دەینێرنەوە بۆ بەغدا.
هەر بە به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، چاوەڕێ دەکەن رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پارەکە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، دواتر لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و 400 ملیارەكه لێکدەدەن، بڕی کورتهێنانی پارەی مووچە ئەنجوومەنی وەزیرانی لێ ئاگاداردەکەنەوە لەگەڵ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە، دەست بە دابەشکردنی مووچه ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشەممە (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجومەنی وەزیرانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت.