پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان - به‌نگلادش راگه‌یه‌ندرا

K24 - هەولێر:
له هه‌ولێر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان - به‌نگلادش راگه‌یه‌ندرا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، لەمەودوا بۆ ھەموو لایەك روون دەبێتەوە، كە بەنگلادش وڵاتێكی پێشكەوتووە و دەتوانرێت ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته لە بوارە جیاوازەكاندا ھەبێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2023) ئەحمەد جەلال، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان - به‌نگلادش پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌نگلادشی له هه‌ولێر راگه‌یاند، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات پلان هه‌یه مانگی داهاتوو شاندێكی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌نگلادش بكات و له مانگی ئابیشدا شاندێكی باڵای به‌نگلادش بۆ یه‌كه‌م سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان - به‌نگلادش سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌نگلادش رایگه‌یاند، به‌نگلادش له ساڵی 2014ـوه له بواری ده‌رمان ده‌ستی به بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه، له بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌رمانی به‌نگلادشی ده‌فرۆشرێت، گوتیشی، له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به‌تایبه‌ت له بواری كاره‌با، به‌نگلادیش رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه له ساڵی داهاتوودا كه ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌نگلادیش تێده‌په‌ڕێت، روون ده‌بێته‌وه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی له‌نێوان هه‌ردوولادا چه‌ند و چۆن ده‌بێت.
ئەحمەد جەلال باسی له‌وه‌شكرد، باڵیۆزی به‌نگلادش له عێراق له‌میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، دواتریش پلانیان هه‌یه نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسیش بكه‌نه‌وه.