ماليكى له سلێمانییه‌وه: پیرۆزبایی له رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌م
مه‌لا به‌ختیار: سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ سلێمانی گرنگه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، به سه‌ردانێك گه‌یشته سلێمانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبووه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وێڕای پیرۆزباییكردنی له رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
مالیكی رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌هێزبێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تایبه‌ت به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات.
لای خۆیه‌وه مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ سلێمانی به گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، حزبی ده‌عوه ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌هێز بێت.
وێڕای ناڕه‌زاییه‌كانی به‌شێك له هاووڵاتییانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ 18ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، نووری مالیكی به سه‌ردانێك گه‌یشته سلێمانی و له‌لایه‌ن گه‌وره‌به‌رپرسه‌كانی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازیی لێكرا.