ده‌سته‌یه‌ك له چالاكوانانی هه‌ڵه‌بجه: پێویسته مالیكی داوای لێبوردن بكات
چالاكوانانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌یه‌ك له چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته نووری مالیكی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌وپێیه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌و بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕاوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی حزبییه و په‌یوه‌ندی به‌و حزبانه‌وه هه‌یه كه پێشوازی لێده‌كه‌ن، هاوكات جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌و حزبانه‌ی پێشوازییان له مالیكی كردووه، گوشار و كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر مالیكی و حزب و كوتله‌كه‌یان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایی بكه‌ن و وه‌ك نۆزده‌هه‌مین پارێزگا بیناسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی هاتووچۆ، ده‌رهێنانی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌ی چوار خاڵییه‌كه‌دا، چالاكوانان هیوادارن ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه و ناوماڵی كورد په‌رته‌وازه‌تر نه‌كرێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
به‌ناوی خوای گه‌وره
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هاتنی نوری مالیكی بۆ هه‌ڵه‌بجه
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له‌چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌پێویستمان زانی كه هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رباره‌ی هاتنی نوری مالیكی بۆ پارێزگاكه‌مان بۆ ڕای گشتی و خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی هه‌ڵه‌بجه بخه‌ینه‌ڕوو .
له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵوێستمان له‌چه‌ند خاڵێكدا كۆ ده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌و خاڵانه‌یش بریتین له‌مانه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م : ئه‌م سه‌ردانه سه‌ردانێكی حیزبییه و پێشوازیكردنی په‌یوه‌ندی به‌و حیزبانه‌وه‌یه كه میواندارییان كردووه.
دووه‌م : مالیكی كاربه‌ده‌ستی ڕاسته‌وخۆ نییه وهیچ پێگه‌یه‌كی حكومی و سیادی له‌عێراقدا نییه تا هه‌وڵی ڕێگریكردن له‌هاتنی بكه‌ین ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌پێویستی ئه‌زانین داوای لێبووردن له‌خه‌ڵكی كوردستان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ودا بڕیاری بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان درا..
سێهه‌م : به‌پێی زانیارییه‌كانمان مالیكی به‌ده‌ستی خاڵی دێت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌گبه‌ی خاڵییه ، بۆیه پێویسته ئه‌و حیزبانه‌ی میواندارییان كردووه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خودی مالیكی و حیزب و كوتله‌كه‌یان له‌به‌غدا دروست بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی كاره گرنگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌به‌غدا گیری خواردووه وه‌ك ( ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگای نۆزده‌هه‌می عێراق و دروستكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ریه‌ك له هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و ....هتد )..
چواره‌م : هیوادارین لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه نه‌قۆزرێنه‌وه بۆ لاوازكردن و په‌رتكردنی زیاتری پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سته‌یه‌ك له‌چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌ڵه‌بجه
18 / 7 / 2016