پرۆژەکانی وەبەرهێنانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان
K24 – هەولێر:
وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەک ئەنجام دەدەن کە بەشێکیان بە هاوبەشییە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ.
چوار پرۆژە بە سەرمایەی 115.8 ملیۆن دۆلار لەسەر رووبەری 153 دۆنم لەلایەن چوار کۆمپانیای وەبەرهێنەری ئەمەریکییەوە ئەنجام دەدرێن، کە سێ پرۆژەیان لە پارێزگای هەولێرە و لە بوارەکانی بازرگانی، گەشتیاری و نیشتەجێبوونن، پرۆژەی چوارەمیشیان لە بواری پیشەسازییە و لە پارێزگای دهۆکە.
هەروەها سێ پرۆژەی دیکە بەهاوبەشی لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکی بە سەرمایەی 316.7 ملیۆن دۆلار ئەنجام دەدرێت. کە هەرموو پرۆژەکانیش بە فەرمی مۆڵەتیان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە.