دۆری ئهبوزهید: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام هەوڵی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات
K24 - هەولێر:
پهیوهندییه بازرگانییهكانی نێوان ئهمهریكا و ههرێمی كوردستان له ئاستێكی پێشكهوتوودایه، هاوكات سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا لهوبارهیهوە ستایشی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان دهكات له بهرهو پێشهوهچوونی بواره جیاوازهكان بهتایبهتی بواری كشتوكاڵ.
دۆری ئهبوزهید، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان تایبهت به كوردستان24 رایگهیاند، هۆكاری ئهوهی دهیانهوێ كۆمپانیا ئهمهریكییهكان وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستان بكهن ئهوهیه، كه سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی دهیهوێت سێكتهری كشتوكاڵ له ههرێمی كوردستان بهرهو پێشهوه ببات و ئابووری ههرێم ههمهچهشن بكات.
ئاماژهی بهوهش كرد، كه بڕوایان وایه ژووری بازرگانی ئهمهریكا وهڵامی داواكارییهكهی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستانی داوهتهوه و كۆمپانیاكانی بواری كشتوكاڵیشی بۆ ههرێمی كوردستان بانگهێشت كردووه بهمهبهستی ئهنجامدانی وهبهرهێنان له ههرێم كوردستان.
جهختیشی كردهوه، كه یهكێكی دیكه له هۆكارهكانی هاتنی كۆمپانیا ئهمهریكییهكان بریتییه لهو سهقامگیری و ئاسایشهی له ههرێمی كوردستان ههیه، بهتایبهتی كه حكومهتی ههرێمی كوردستان كاری زۆری بۆ ئاسایش و سهقامگیری كردووه، بۆیه لهم سۆنگهیهوه ههلێكی باش بۆ كۆمپانیا ئهمهریكییهكان ههیه، بۆ ئهوهی كارهكانیان له ههرێمی كوردستان ئهنجام بدهن.
ناوبراو هیوایشی خواست، كه ژووری بازرگانی ئهمهریكا كۆمپانیای زیاتر بهێنێته كوردستان، بهڵام ئهمه پێویستی به كاتی زیاتره و ئهوهی ئێستا له ئارادایه، ههنگاوی یهكهمه.
شەممە (17ــی حوزەیرانی 2023)،ستیڤ لووتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئانا بێرس، بەڕێوەبەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژووری بازرگانی ئەمەریکا، لە میانەی بەشداریان لە گەشتێکی هەواڵە ئابوورییەکانی کوردستان24، ستیڤ لووتس، رایگەیاند، ئێمە خۆشحاڵین کە لەهەرێمی کوردستانین، ئێمە تیمێکی گەورەین، کە جەختمان لەسەر کەرتی کشتوکاڵە بەشێوەیەکی گشتی، ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، هەروەها خۆشحاڵین کە کۆمەڵێک کۆمپانیای بواری کشتوکاڵی لەگەڵ ئێمە بەشدارن، لە بواری خۆراک و بەرهەمهێنان کشتوکاڵی و کۆگاکردن و دابەشکردنی بۆ چێشتخانەکان، هەروەها تیمەکە 14 کۆمپانیا و 24 بازرگان تێدا بەشدارن.
هەروەها گوتی: ئێمە ئەو تیمە گەورە بازرگانییە هاتووین، ئەزمونێکی زۆرمان لەرابردوودا هەیە، هەروەها گرووپ و شاندی جیاوازمان هێناوە و لەسەر یەک سێکتەری دیاریکراو کارمان کردووە کە سیستمی خۆراک جەختی سەرەکی ئێمەیە.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشڵێت: ئێمە ئێستا پروپۆزەڵێکمان بۆ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هێناوە بە هێنانی بازرگانان و کۆمپانیا بازرگانیەکانی بواری وەبەرهێنانی کەرتی کشتوکاڵی، هەروەها دەتوانین رۆڵێکی کاریگەر بگێڕین لە ژووری بازرگانی و پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکادا هەیە و ئەرکی ئێمەش بریتییە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانە ، هەروەها یەکێک لەفاکتەرە سەرەکیەکانی هاتنی کۆمپانیا ئەمەریکیەکان، بوونی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە.
گوتیشی: بە هێنانی کەسانی پسپۆڕی کشتوکاڵی دەتوانرێت ببێتە هاوکارییەکی باش بۆ کەرتی کشتوکاڵی و جووتیارانی هەرێمی کوردستان، من و ئانا کۆمپانیای تایبەتمان هێناوە، کەئێستا لە شاندەکە لەگەڵ ئێمەدان، دەتوانن ئامێرو کەلو پەلەکانیش دابینبکەن لە سەرەتای چاندن و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنیش ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزینەوە و بەرهەماکانی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک پەرەی پێبدرێت، هەروەها بنێردرێت بۆ ئەمەریکاش، زۆر زۆر گرنگە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان ئەوە بزانن، هەروەها هەموو هەوڵێک دەدەین وەک ژووری بازرگانی بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکا و بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی تایبەتدا پێشکەوتن و گۆڕانکاری ئەنجامبدەین، هیوادارین کاریگەریەکی گەورەشی هەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان.
ستیڤ لووتس، زیاتر گوتی: کۆمەڵێک بوار هەیە کە ئەمەریکییەکان و شارەزایانی ئەمەریکی دەتوانن کاری لەسەر بکەن بۆ هەرێمی کوردستان، بتوانین هەماهەنگی و هاوبەشیمان هەبێت لە بواری کشتوکاڵ لە تۆ و چاندنی سەرەتاکانییەوە تا دەگاتە بازاڕەکان بە شێوەکی گشتی، ئێمە هیواخوازین ئەم سەردانە ئابوورییە بتوانێت پەیوەندییەکان بەهێزتر بکات و بتوانێت لێکتێگەشتنی باش دروستبکات، ئێمە دەزانین تێگەشتنێکی بەرفراوانتر هەیە لە دەرەوەی ئەم شاندەی کە هاتوونە، هێنانی ئەم کەسە پسۆڕانە دەتوانێت ببێتە هاوکارێکی باش لە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و زیادکردنی شارەزایی ستافەکانی هەرێمی کوردستان جووتیاران بە شێوەکی گشتی لە بواری پەروەردە و لە بواری داهێنان لە بواری کشتوکاڵی.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،جەختیشی لەوەکردەوە، دەمانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزینەوە بەرهەمی هەرێمی کوردستان بتوانین بە جۆرێک پەرەی پێبدەین و بینێرێن بۆ ئەمەریکا، هەروەها لە هەرێمی کوردستان هەنگوینێکی نایابمان هەیە زۆر گرنگە بتوانین هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی بکەین دەبێتە شتێکی زۆر نایاب و ئێمە زۆر حەزمان بە هەنگوینی کوردستانە.
ستیڤ لووتس، لە بارەی بازرگانی تەنکەلۆجیا و گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، گازی سروشتی سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی وزەیە دەکرێت کاری لەسەربکرێت، دەکرێت کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کار لەسەر سێکتەری وزە بکەن بە تایبەت گازی سروشتی، هەروەها بواری تەکنەلۆجیاش زۆر گرنگە پەرەی پێبدرێت ئێمە دەمانەوێت سیستمێکی بانکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو بۆ هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە لە داهاتوودا.
لەبارەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم بازرگانیکردن لەگەڵ هەرێمی کورستان، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: کۆمپانیاکانی ئەمەریکی کە دێنە هەرێمی کوردستان هیچ زانیاریەکییان لەسەر هەرێمی کوردستان نییە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببێتە رێگر لەوەی کە بێن بازرگانی بکەن لە هەرێمی کوردستان، بۆیە دەمانەوێت کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بهێنین و ئاشنایان بکەین بە ژینگەی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەندێک کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە لە وڵاتە عەرەبییەکان کار دەکەن ئێمە دەمانەوێت ئەوانیش بێن بۆ هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت ئەوانیش تێبگەن کە لە هەرێمی کوردستان ژینگەکەی چەند لەبارە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانیکردن.
لەلایەن خۆیەوە، ئانا بێرس، بەڕێوەبەری کارووباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ژووری بازرگانی ئەمەریکا، رایگەیاند، ئەم شاندە هاتوونە کەسانی پسپۆڕن لە بواری کەرتی کشتوکاڵی و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان و هەماهەنگییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەین، کە زۆر گرنگە بۆ کۆمپانیاکان کە بەشێکن لەم شاندەی ئێمە، ئێمە زۆر خۆشحاڵ و گەشبینن بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر لە ژینگەی هەرێمی کوردستان شارەزابین و بتوانین چۆن وەبەرهێنان بکەین و ئەو پەیوەندییە بەرفراوانتر بکەین، بۆ ئەوەی هەردوولامان سوودمەند بین، ئەم شاندەی کە هاتوون دەرفەتی گەورە دەخەنە بەردەم هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی گەشە بە سێکتەری کشتوكالی بدرێت.
هەروەها راشیگەیاند، ئێمە دەزانین کە کاری لە پێشینەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتیە لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بۆیە ئێمە تیمێک و شاندێکی گەورەمان هێناوە بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتانە ئاشکرا بکەین کە هەن بۆ دروستکردنی سیسیتمی کارکردن، لە بری بازرگانیکردن تەنیا بە نەوت دەشێت کەرتی کشتوکاڵ بە جۆرێک پەرەبسێنێت بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان.
هاوکات ستیڤ لووتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا کارێکی زۆر گرنگیان ئەنجامداوە لەسەر ناساندنی هەرێمی کوردستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، ئەمەش خاڵێکی ئێجگار گرنگە و سوپاسی بەیان سامی عەبدولڕحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا دەکەین.