نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر پێكانه‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ی دیمبابا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دیمبابای هێرشبه‌ری سه‌نیگالی له‌ خولی تۆپی پێی چینی تووشی یه‌كێك له‌ سه‌خترین پێكان بوو له‌ مێژوودا كه‌ تێیدا قاچی له‌ دوو شوێنه‌وه‌ شكا.

رۆژنامه‌ی تێلێگرافی بریتانیا، له‌ چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا دوایین زانیاریی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی دیمبابا بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دیمبابای هێرشبه‌ری یانه‌ی شینگهوای شینوای چینی بۆ ماوه‌ی 9 مانگ له‌ یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دوێنێ دیمبابای ته‌مه‌ن 31 ساڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كردووه‌، تێیدا پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داوی چاكبوونه‌وه‌شی نه‌توانێت جارێكی دیكه‌ یاریی بكاته‌وه‌.

دیمبابا، له‌ فره‌نسا له‌ دایكبووه‌، به‌ڵام به ڕه‌سه‌ن سه‌نیگالییه‌، هاوینی 2015 له‌ یانه‌ی بێشكتاشی توركیا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شینگهوای چینییه‌وه‌ كرد، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ قورسی قاچی شكا، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، هۆفینهایم، وێستهام، نیوكاسڵ و چێڵسی ئینگلیزیش كردووه‌.