هێشتا دوو كادیره‌كه‌ی پارتی ئازاد نه‌كراون
دژی هاتنی مالیكی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
دوو له‌و چالاكوانانه‌ی هه‌ڵه‌بجه تا ئێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه ئازاد نه‌كراون كه كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانن.
پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له چالاكوانان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، دژی چوونی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ پارێزگاكه‌یان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕاوه، به‌و هۆیه‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی " كوردستان 24 " تا ئێستا دوو كه‌س به ناوه‌كانی (ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د) و (به‌ڕێز ساڵح ئیناخی) كه كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئازاد نه‌كراون و له زینداندان.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و دوو كه‌سه كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانن، به‌ڵام وه‌ك چالاكوان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌باره‌ی سه‌ردانی مالیكی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
له كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی _ هه‌ڵه‌بجه، ده‌رباره‌ی سه‌ردانی مالیكی بۆ ناوچه‌كه، به‌كارێكی ئاسایی ناو ده‌بات و وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له قه‌ڵه‌میانداوه.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕایگه‌یاندووه" پێشتر له ئاستی باڵادا هه‌وڵی جددی دراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، به‌ڵام هیچ ده‌ره‌نجامێكی لێنه‌كه‌وته‌ووه، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی نوری مالیكی به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ، ئه‌وه پێشوازی لێده‌كه‌ین.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكات، به‌ڵام دواتر سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.