نێچیرڤان بارزانی: بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه نه‌بوو
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لێدوانه‌كه‌ی نوری مالكی ره‌تكرده‌وه كه دوێنێ له سلێمانی گوتی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به بابه‌تی نه‌وته‌وه هه‌بووه و ئاشكرایكرد، له كاتێكدا شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ چوو بووه به‌غدا، مالكی كه ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زیران بوو بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دابوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به‌هۆی زۆری قه‌رزه‌كانه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت تا ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم نه‌بووه.