لۆكاس دین، هۆكاری هاتنی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
لۆكاس دین، به‌رگریكاری فره‌نسی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین لێدوانی‌دا هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
لۆكاس دین، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هاتنی بۆ بارسێلۆنا خه‌ونی منداڵی بووه، ده‌شڵێت: كاتێك منداڵ بووم، هه‌میشه به باوكم ده‌وت رۆژێكدا دێت له كامپ نۆ یاریی بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌م.
لۆكاسی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، گوتیشی: كاتێك واژۆم له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كی بارسێلۆنا كرد، راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنم بۆ باوكم كرد و پێم وت خه‌ونه‌كه‌م بووه راستی و له یاریگه‌ی كامپ ن‌و یاریی ده‌كه‌م.
لۆكاس دین، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا كرد، پێشتریش له 2013 له یانه‌ی لیلی فره‌نساوه بۆ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان گواستراوه‌ته‌وه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ش به بڕی 20 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد، ئه‌مه دووه‌مین به‌رگریكاری فره‌نساشه له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه ده‌كات.