مه‌سعود كاڕه‌ش: رێگای خدرجیجه چوار گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
K24- هەولێر:
به گوژمه‌ی زیاتر له پێنج ملیار و له‌سه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری هه‌ولێر قیڕتاو ده‌كرێت، هاوكات جێگری پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گوندی خدرجیجه‌ی كرد.
مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پاش سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ناوچه‌كه، بڕیار درا به دروستكردنی ئه‌و رێگه‌یه كه به ناوی خدرجیجه‌یه و گونده‌كانی لاوه‌ره، گاوه‌ره و شێخان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گوتیشی، ئه‌م پڕۆژه‌یه له له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك پڕۆژ نییه و دوو پڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م قیرتاوكردنی 13 كلیۆمه‌تری ئه‌و رێگایه‌یه كه له ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و تا ئێستا زیاتر له 4%ـی ته‌واو كراوه، گوژمه‌ی به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه سێ ملیار و نیوه و تایبه‌ته به‌و رێگایه‌ی كه هه‌ر چوار گونده‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه تایبه‌ته به چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای خه‌بات، روونیشیكرده‌وه كه رێگای خه‌باتیش ده‌بێته دوو به‌شی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شی یه‌كه‌می له پشت بازگه‌ی كانی قرژاڵه به‌ره‌و ئاراسته‌ی خه‌بات ده‌ستپێده‌كات، كه نزیكه‌ی 10كم ده‌بێت و چاك ده‌كرێته‌وه، به‌شی دووه‌میشی له سێڕیانی گوێڕ تاوه‌كو بازگه‌ی كانی قڕژاڵه ده‌ستپێده‌كات و به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانراوه و ته‌نده‌رینگیشی بۆ كراوه، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
جێگری پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی، ئه‌م پڕۆژه‌یه له (10ـی نیسانی 2023)ـوه، ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ی ته‌واوكردنی 540 رۆژه، جه‌ختیشیكرده‌وه گونده‌كان به‌شێكی سه‌ره‌كین له بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پارێزگای هه‌ولێر هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به شار و شارۆچكه وشاره‌دێكان ده‌كرێت، به یه‌كسانیش له گونده‌كانی سنووری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
رۆژی شەممە (3ی کانوونی یەکەمی 2022) پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە "لەسەر فەرمانى رێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (5 ملیار و 99 ملیۆن و 867 هەزار و 500 دینار) بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى رێگاى گوندى (خدرجیجە)".
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوەکەیدا پرۆژەکەی بە یەکێک لە پرۆژه ستراتیژییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم وەسف کردووە، کە جگە لە سوود گەیاندن بە دانیشتووانى گوندەکە، سەرجەم گوندەکانى دیکەی ناوچەکەش بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکى زۆر دروستدەکات بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و دانیشتوانى گوندەکانى بناری چیایى قەرەچووغ.
لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، چەکدرانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیەیان دا لە سنووری قەزای مەخموور و لە بناری چیای قەرەچووغ، لە ئەنجامدا 13 کەس لە هاووڵاتیانی گوندەکە و پێشمەرگە شەهیدبوون.