کۆشکی سپی لەسەر دۆخی مۆسکۆ هاتەدەنگ

فۆتۆ: رۆیتەرز
فۆتۆ: رۆیتەرز

K24 - هەولێر

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی رایگەیاند، چاودێری دۆخی رووسیا دەکەن.

جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی رووسیا و شەڕی گرووپی ڤاگنەر دژی رووسیا، دەڵێت: بەوردی چاودێری جوڵەکانی ڤاگنەر دەکەین و لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان تاوتوێی دۆخەکە دەکەین"

جۆن کێربی باسی لەوەشکرد، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لەسەرجەم پێشهاتەکانی دۆخی رووسیا ئاگادارکراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر شەڕی دژی سوپای رووسیا راگەیاندووە و بەرپرسانی رووسیاش فەرماندەی ڤاگنەر بە هەڵگەڕاوە وەسفدەکەن.

ێڤگینی پریگۆجین فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر، کە لە تۆمارێکی دەنگیدا بە فەرمی شەڕی دژی سوپای رووسیا راگەیاند، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان ژمارەیان 25 هەزار کەسە و دەیانەوێت گەلی رووسیا ئازادبکەن لەو سیستەمەی لە مۆسکۆ حکوم دەکات.