سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردستان24: هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەکارییان کردووە بۆ چوونە نێو جورف سەخر
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە حکوومەتی عێراق بە کوردستان24ـی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ چوونە نێو ناوچەی جورف سەخر.
یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە حکوومەتی عێراق بە کوردستان24ـی گوت: کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی بە سەرپەرشتیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کراوە و تێیدا ئامادەکاری کراوە بۆ چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناوچەکە.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هەریەک لە هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بۆ کردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەی جورف سەخر ئامادەکراون.
هاوکات ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەینی وەک دوا مۆڵەت بۆ حزبوڵای عێراقی دیاری کردووە، تاوەکو رێگە بە هێزەکانیان بدەن بچنە نێو جورف سەخر.