قوتابییه‌كی كورد له رۆستۆڤهوه: سوپای رووسیا و گرووپی ڤاگنه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی گرووپی ڤاگنه‌ر بۆ نێو شاری رۆستۆڤ و نزیكبوونه‌وه‌یان له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، قوتابییه‌كانی كورد له مۆسكۆوه رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌قامه‌كان گیراون و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له شاری رۆستۆڤ دروستبووه و خۆراك له ماركێته‌كان نه‌ماوه. گوتیشی: "سوپای رووسیا و گرووپی ڤاگنه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه".
ژیار رزگار حوسێن له شاری رۆستۆڤی رووسیاوه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له دوێنێوه گرووپی ڤاگنه‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی مۆسكۆ هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له شاری رۆستۆڤ دروستبووه، ده‌شڵێت: "رێگه گیراوه و ناتوانین بچینه مۆسكۆ".
ئه‌و قوتابییه ده‌ڵێت: "تانك و زرێپۆش هێنراونه‌ته ناو شاری رۆستۆڤ و ئاماده‌كاری سه‌ربازی هه‌یه، گرووپێك په‌یدابوون كه‌لوپه‌ل به كۆمه‌ڵ ده‌كڕن و خۆراك له ماركێته‌كان نه‌ماوه".
روونیشیكرده‌وه، جموجۆڵی سه‌ربازی و چه‌كێكی زۆری قورس هێنراوه‌ته رۆستۆڤ، خه‌ڵك له سوپای ڤاگنه‌ر ترساون، زانكۆ، قوتابخانه و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان داخراون، سوپای رووسیا و ڤاگنه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
دره‌نگاری ئه‌مشه‌و گرووپی ڤاگنه‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی رووسیا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و هێرشیانكرده سه‌ر شاری رۆستۆڤ و بنكه سه‌ربازییه‌كانی رووسیایان له‌و شاره كۆنترۆڵكرد و پوتنیش له‌میانه‌ی گوتارێكدا گرووپه‌كه‌ی به خیانه‌تكار وه‌سفكرد.
گرووپی ڤاگنه‌ر چەندین جار لە رێگەی پەیامی جۆراوجۆره‌وه، گلەیی لە وەزارەتی بەرگری رووسیا و دەسەڵاتدارانی سەربازی کرد، کە وەک پێویست داواکارییەکانیان بە هێند وەرناگرن و پێداویستی سەربازیان بۆ دابین ناکرێت.