یانه‌ی برایه‌تی له گه‌یشتن بۆ خولی نایابی عێراق بێهیوا بوو

له چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر سێیه‌مین یاریی خۆی له‌م قۆناخه به یه‌كسانبوون كۆتایی پێهێنا، به‌مه‌ش له گه‌یشتنی بۆ خولی نایاب بێهیوا بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی برایه‌تی له یاریگه‌ی (شه‌عب) له به‌غدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لحسێن به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به سیستمی خول له شاری به‌غدا به‌ڕێوه چوو، له كۆتاییدا دوو یانه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه كه پێكهاتوون له (ئه‌لحسێن و به‌حری) بۆ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق سه‌رده‌كه‌ون، دوو یانه‌كه‌ی دیكه‌ش برایه‌تی و سناعات كاره‌با له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌مێننه‌وه.