كڵۆزه له بێ يانهیی رزگاری بوو
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆندزلیگا
گۆڵكاره مێژووییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆندزلیگا و یاریی بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی پێگه‌ی Sky Sportsـی ئینگلیزی، میرۆسلاڤ كڵۆزه‌ی ته‌مه‌ن 38 ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو ماڵئاوایی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا كرد و یانه‌ی لازیۆ ئاماده نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێ بكاته‌وه، ره‌نگه بۆ یانه‌ی كایزهرسڵاوترنی ئه‌ڵمانیا بگه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كڵۆزه به گرێبه‌ستێكی ئازاد له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی بۆ یانه‌ی كایزهرسڵاوتن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كڵۆزه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هامبۆرگ، ڤێرده‌ربرێمن و بایرن میونشن كردووه، له ماوه‌ی 4 ساڵ یاریكردنیشی له یانه‌ی لازیۆ، 55 گۆڵی تۆمار كرد.