ئه‌مه‌ل جه‌لال: 76 پڕۆژەی گەشتوگوزاری لە دەستەی وەبەرهێان مۆڵەتیان پێدراوە

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، 76 پڕۆژەی گەشتوگوزاری لە دەستەی وەبەرهێان مۆڵەتیان پێدراوە.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، بە کوردستان 24ـی راگەیاند، دەیانەوێت ئەپڵیکەیشنێکی گەشتیاری دابنێن.
ده‌شڵێت: لە ئینڤێست کوردستان نەخشەی پەرەپێدانی گەشتیاری دروست دەکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: 76 پڕۆژەی گەشتوگوزاری لە دەستەی وەبەرهێانن مۆڵەتی پێدراوە و ئامانجیشیانە کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە گەشتیاران بکرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار گوتیشی: "ئاراسته‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌و شێوه‌یه كه كارئاسانی بۆ هاتنی گه‌شتیاران بكه‌ین".
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆکارەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه، ره‌وتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه، خه‌ریكه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه و گه‌شتیاران به چڕی روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.