شوتی هاورده‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی شوتی ناوخۆیی پاره‌ ده‌كات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8f061c6a-55a0-4f3b-b395-4fe4af75e73f/shwte%20w%20kalak.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

به‌رهه‌می ئه‌مساڵی شوتی و كاڵه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان باش نیه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ هاووڵاتیان شوتی و كاڵه‌كی ده‌‌ره‌كی زیاتر بكڕن، مامۆستایه‌كی زانكۆش پێی وایه‌ جۆری تۆوه‌كان باش نه‌بوون‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌مته‌رخه‌مبووه‌ له‌ دابینكردن و دابه‌شكردنی جۆری باشی تۆو هه‌روه‌ها فێنكی كه‌ش وهه‌واش له‌ مانگه‌كانی كۆتایی به‌هاردا هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوتی ئه‌مساڵ شیرین نه‌بێت.