بۆردومانی باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه
دوای كوده‌تاكه یه‌كه‌م جاره
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردوومانی بنكه و باره‌گاكانی "په‌كه‌كه" كرده‌وه، و دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی سوپای توركیا یه‌كه‌م جاره فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ست به بۆردوومان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیاوه هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌و كوده‌تایه‌وه تێوه‌گلا و فڕۆكه‌كان بۆردوومانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیان ده‌كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كوده‌تاكه شكستیهێنا، وسوپای توركیا ڕایگه‌یاند كه هه‌موویان به‌شدار نه‌بوون له‌و كوده‌تایه‌دا و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، ئه‌مڕۆ بۆیه‌كه‌مجار، ده‌ستیان به بۆردوومانی بنكه و باره‌گاكانی "په‌كه‌كه" كرده‌وه.