مه‌سرور بارزانی: مایه‌ی شه‌رمه كورد له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دوور ده‌خرێته‌وه
له شه‌ڕی دژی تیرۆر رۆڵی پێشه‌نگمان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ره‌خنه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش ده‌گرێت كه لایه‌نی كورد له كۆبوونه‌وه‌ی واشنتۆن بێ به‌شكردووه.
مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "مایه شه‌رمه هاوپه‌یمانی جیهانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كورد له كۆبوونه‌وه‌ی واشنتۆن دی سی دوور خستۆته‌وه، كه رۆڵێكی پیشه‌نگمان له شه‌ڕی دژی داعش هه‌یه".