ریال مه‌درید 3 شوێنگره‌وه‌ی ئاماده‌كردووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ئێمباپێ
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، ئیدارەی ڕیال مەدرید 3 ئەستێرەی وەک شوێنگره‌وه داناوە لە ئەگەری شكستهێنانیان له هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپی هێرشبەری هێرشبەری پاریس سانجێرمان.
پێگه‌ی "کادینا سێر"ـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە کە یانەی ریال مه‌درید ئامانجی ئەوەیە یەکێک لەم یاریزانه بگوازێته‌وه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ، سێ یاریزانەكه پێكهاتوون له دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی له (یوڤێنتۆس)، هاری کەینی ئینگلیزی له (تۆتێنهام) و ڤیکتۆر ئۆسیمێنی نێجیری له (ناپۆلی).
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: دوای ڕۆیشتنی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی کەریم بێنزیما بۆ ئیتیحادی سعوودیه ریال مه‌درید ناچار بووه له‌م هاوینه هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە.
له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2017ـه‌وه كه ئه‌وكات كلیان ئێمباپێ یاریزانی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی بوو، هه‌میشه چاره‌نووسی ئه‌م یاریزانه به ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ست كرابوو، هه‌میشه باس له‌وه كراوه ئه‌م یاریزانه خه‌ون بە پۆشینی درێسی مێرینگییەوە ده‌بینێت، له ئێستاشدا داواکارییە زەبەلاحەکانی پاریسییەکان کە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆییه، وایكردووه یانه مه‌دریدییه‌كه نه‌توانێت بیگوازێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید له خواسته گه‌وره و داراییه‌كانی فایزه عه‌ماری دایكی ئێمباپێ بێزار بووه رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر تا 1/1/2024 ئه‌و یاریزانه خۆی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه ریال مه‌درید بۆ هه‌میشه له‌بیری ده‌كات و نایگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئێستا ریال مه‌درید سه‌رقاڵی بژارده‌كانه بۆ ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ، پێدەچێت گرێبەستەکەی ڤلاهۆڤیچ ئاسانترین بێت، بەڵام ڕاکێشانی ئۆسێمین زه‌حمه‌ته و بڕە پارەیەکی زۆر له‌سه‌ر ڕیاڵ مەدرید ده‌كه‌وێت كه 120 ملیۆن یۆرۆیه و نزیکە لەو بڕە پارەیەی پاریس سانجێرمان داوای دەکات بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا دەستبەرداری ئێمباپێ بێت.