به فه‌رمی یاساییه‌كی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندی هێرشبه‌ره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنه‌كه یاساییه‌كی نوێی ئۆفساید له 3 وڵات تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
فیفا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌یاننامه‌یه‌كدا یاسایه‌كی نوێی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه تێیدا له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ژماركردنی ئۆفساید نووسیویه‌تی: ده‌بێت جه‌سته‌ی هێرشبه‌ره‌كه به ته‌واوه‌تی هێڵی به‌رگری تێپه‌ڕ كرد بێت نه‌ك ته‌نیا به‌شێكی جه‌سته‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م یاساییه ئێستا په‌سه‌ند كراوه و بۆ وه‌رزی داهاتوو له خوله‌كانی ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا و سوید تاقی ده‌كرێته‌وه.