عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوید هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌دات كه قورئانی پیرۆزی سووتاند
K24 - هەولێر:
وه‌زیری كۆچ و كۆچه‌به‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوید له هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه‌ن كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا قورئانی پیرۆزی له وڵاتی سوید سووتاند.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی ته‌مووزی 2023) وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، ئیڤان فائیق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به‌شداری له هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی سه‌ركۆنه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌كردندا كرد دژ به سووتاندنی قورئانی پیرۆز، كه له كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جات له ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، هه‌ریه‌ك له مار ئه‌فرام یووسف عه‌با، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی سریانی كاسۆلۆكی به‌غدا و چه‌ندان كه‌سایه‌تی ئایینی مه‌سیحی و شێخان و پیاوماقووڵانی ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شدارییان له‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌دا كردووه.
وه‌زیری كۆچ و كۆچه‌به‌رانی عێراق له گوته‌یه‌كدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز هاندانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشته كه ئاشتی و خۆشییان بۆ مرۆڤایه‌تی ناوێت، هه‌روه‌ها گوتویه‌تی، هه‌موو ئایین و كتێبه ئاسمانییه‌كان خاوه‌نی ڕێز و پیرۆزیین و بۆ هیچ كه‌س نییه بێ‌ڕێزییان به‌رامبه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كۆچ و كۆچه‌به‌رانی عێراق داوایشی له حكومه‌تی سوید كردووه لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سه بكات كه قورئانی پیرۆزی سووتاندووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره قێزه‌ونه‌یدا توندترین سزای بدات و رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی بێڕیزی هاوشێوه نه‌داته‌وه.
ئیڤان فائیق جابرۆ ستایشی رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی كردووه بۆ ده‌ركردنی یاداشتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه، هاوكات داوای له حكومه‌تی سوید كرد ناوبراو راده‌ستی عێراق بكاته‌وه، گوتیشی، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوید له هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه و بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقیە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی تووندی بەدوادا هات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینیەوە، بەڵام لە عێراق تووندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
ئێوارەی ئەمڕۆش خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی سەدر لە دژی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام به‌كارهێنانی ئاڵای سه‌رایا سه‌لام، گوتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی هەموو جۆرە وێنەیەک لە خۆپیشانداکەدا قەدەغە کراوە.