بە ڤیدیۆ؛ دوو فڕۆکەی شەڕکەر لە ئاسمان بەیەکدا دەدەن و دەکەونە خوارەوە

.
.

K24 - هەولێر:

دوو فڕۆکەی شەڕکەر کە سەر بە هێزی ئاسمانی کۆڵۆمبیا بوون لە ئاسماندا بەر یەکدی دەکەون و، لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە دەکەونە خوارەوە.

هەردوو فڕۆکەکە لە گوندی ئابیا لە سنووری ناوچەی میتا لە ناوەڕاستی کۆڵۆمبیا کەوتوونەتە خوارەوە.

لە سنووری ئەو گوندەی فڕۆکەکانی لێکەوتووەتە خوارەوە، فڕۆکەخانەیەک و بنکەیەکی هێزی ئاسمانی کۆڵۆمبیا هەیە.

بە گوێرەی میدیاکانی کۆڵۆمبیا، دوو فڕۆکەکە لە جۆری (Super Tucano)ـن و ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی کۆڵۆمبیا کە لە یەکێک لە فڕۆکەکاندا بووە، بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.