هه‌فته‌ی داهاتوو بایدن و شا چارلز كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
کۆشکی باکینگهام بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شا چارلز له قه‌ڵای وێندسۆر كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆشكی باکینگهام، رۆژی 10ـی ته‌مموزی 2023ـی داهاتوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شا چارلزی سێییه‌م له قه‌ڵای وێندسۆر له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی گرنگی جیهانی كۆده‌بنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌وه، كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، له‌م مانگه‌دا بایدن ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و به‌ریتانیا، لیتوانیا و فینله‌ندا ده‌كات.
كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، بڕیاره جۆ بایدن له‌گه‌ڵ ریشی سووناك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیاش كۆببێته‌وه.
پار ساڵ جۆ بایدن به‌شداری له مه‌راسیمی ناشتنی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌می كرد، به‌ڵام له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی شا چارلسی سێییه‌م به‌شدار نه‌بوو.
رۆژی (8ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا و دواتر شار چارلز، وه‌ك پادشای به‌ریتان ده‌ستبه‌كاربوو.