شاندی ئیمراڵی داوای دڵنیابوون له ره‌وشی ئۆجه‌لان ده‌كات
پێویسته ره‌وشی ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت
شاندی ئیمراڵی كه له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په پێكهاتووه، داوای سه‌ردانی شاندێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان ده‌كات كه پێویسته ره‌وشی ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان HDP له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پێویسته شاندێكی سه‌ربه‌خۆ سه‌ردانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان بكات و رای گشتی له ره‌وشی دڵنیا بكاته‌وه".
به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی شاندی ئیمرالی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان پاش ئه‌وه‌ی كه له دوای كوده‌تای رۆژی 15 ته‌موز هیچ هه‌واڵێكی دڵنیاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمراڵی بڵاو نه‌كرایه‌وه و ریگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌دراوه سه‌ردانی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به باشبوونی ره‌وشی ئۆجه‌لان پاش كوده‌تای سه‌ربازی گوتراوه، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قسه‌دا بووه و هیچ به‌ڵگه‌یه نه‌خراوه ڕوو.