دوو یاریزانی بارسێلۆنا ماوه‌ی خواستنه‌كه‌یان ته‌واو بوو

ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بارسێلۆنا، به‌ڵام یاریی ناكه‌ن

دوو یاریزانی بارسێلۆنا كه‌ وه‌رزی رابردوو به‌سه‌ر ریال بێتیس و فیۆرێنتینا دابه‌ش ببوون، ماوه‌ی خواستنه‌كه‌یان ته‌واو بووه‌ و، بڕیاره‌ بۆ بارسا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

بارسێلۆنا دوو ساڵه‌ ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ ڕووی كریستیان تێللۆ داخستووه‌، جارێك به‌ پۆرتۆی پورتوگالی فرۆشت و جاری دووه‌میش به‌ یانه‌ی فیۆرێنتینا، یاریزانه‌كه‌ی دیكه‌ش مارتن مۆنتۆیایه‌ كه‌ ئه‌ویش دووجار كڕین و فرۆشتنی به‌شێوه‌ی خواستن پێ كراوه‌، جارێك درێسی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیای پۆشی و جاری دووه‌میش به‌ره‌و ریال بێتیس هات.

پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ ماوه‌ی خواستنه‌كه‌یان ته‌واو بووه‌، به‌ڵام تا مانگی هه‌شتی داهاتوو ناتوانن به‌شداریی هیچ مه‌شق و یارییه‌كی بارسا بكه‌ن، جیا له‌وه‌ش هێشتا ئێنریكی بڕیاریی كۆتایی له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ نه‌داوه‌.