گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی: له‌مه‌ودوا كاتی دابه‌شكردنی مووچه و دواكه‌وتنی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هیچ شاندێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌چووه‌ته به‌غدا و گوتیشی: "ده‌بێت لای خه‌ڵك روون بێت له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنی مووچه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه".
هونه‌ر جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، بوو به ئه‌مری واقیع، ئێمه به‌وشێوه‌ی كه په‌سه‌ندكراوه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: "هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، به‌ر له جه‌ژن شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتنه هه‌رێمی كوردستان، لێره له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و چاودێری دارایی، له‌باره‌ی ئالییه‌ت و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی داهاتوو كۆبوونه‌وه".
گوتیشی: "پێش جه‌ژن شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی بودجه، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی باسی له‌وه‌شكرد، له‌م رۆژانه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین، كه چیتر یه‌ك هه‌ژماری دارایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، داهاته‌كان هه‌مووی ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه دووباره دابه‌ش و خه‌رج ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "ئێمه تێبینیمان له مادده‌ی 13ـی یاسای بودجه هه‌یه، كه پێشتر به‌مشێوه بوو، له‌كاتی بوونی هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه كێشه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام گۆڕا به‌وه‌ی گرفت و كێشه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی روونیكرده‌وه، ده‌بێت لای خه‌ڵك روون بێت، یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ندكراوه، ئیدی له‌مه‌ودوا كاتی دابه‌شكردنی مووچه و دواكه‌وتنی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه.
دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی، هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی دەکەن لە سەر جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی یاساکە.
رۆژی (29ـی حوزەیرانی 2023)، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای پەسندکردنی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی رابردوودا، لیژنەیەکی هونەری لەسەر ئاستی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە.
سەرچاوەکەی کوردستان24 لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی جەژنی قوربان، ئەم جۆرە پەیوەندی و کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن، بە ئامانجی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە و ناردنی شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ئەو ئەرک و مافانەی کەوتوونەتە سەر هەردوولا.
دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی (21ـی حوزەیرانی 2023)، سەرۆک کۆماری عێراق پەسەندی کرد و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمی لە (26ـی حوزەیرانی 2023)، بە گوێرەی یاساکە لە (1ـی کانوونی دووەمی 2023) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە، کە داهاتی گشتی عێراقیش بۆ ئەو ساڵە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار دینار داندراوە، بەمپێیەش 64 ترلیۆن و 357 ملیار و 424 ملیۆن و 527 هەزار دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە.
لە یاساکەدا، زۆرترین داهاتی بودجەی گشتی عێراق پشتی بە هەناردەکردنی نەوت بەستووە کە لە رۆژێکدا دەبێت سێ ملیۆن 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات بە 400 هەزار بەرمیلەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە. هەروەها بەهای 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەدا هەیە، حکومەتی عێراق پشت بە قەرز و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، هەروەها ئەگەر نرخی نەوتیش بە زیاتر فرۆشرا، ئەوا رێژەی 70%ـی بڕی داهاتەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان تەرخاندەکرێت.
ئەوەی تایبەتیش بێت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە، بە رێژەی12.67 جێگیرکراوە و لە ماددەکانی 11، 12 و 13 و جەخت لەسەر هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیی کراوەتەوە، ئەگەر هەناردەش نەکرا بە هەر هۆکارێک، ئەوا لە ناوخۆ ئەو بڕە نەوتە بەکاردەهێندرێت.
هاوکات دوو هەژماری بانکی دەکرێتەوە، یەکێکیان بۆ داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی، هەروەها هەژمارێکی دیکەی بانکی بۆ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە لە بانکێک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پاڵپشتکرابێت و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یان کەسێک لەلایەن ئەوەوە راسپیدرابێت، دەسەڵاتی خەرجکردنی دەبێت و لەلایەن دیوانەکانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان چاودێری هەردوو هەژمارە بانکییەکە دەکرێت.
بەرەبەیانی رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، لە دانیشتنی چوارەمیدا تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد و دوای سڕینەوەی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەک.
درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرد کە پێشتر دوو خوێندنەوەی بۆ کرابوو، دوای ئەوەی لە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد کە (5ـی نیسانی 2023) خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاساکە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا.
لە (4ـی نیسانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4ـی نیسانی 2023) هاوشانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، کە نەخشەرێگای چارەسەربوو بۆ ناکۆکییە یاسایی و سیاسییەکانی نۆ ساڵی رابردوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.