وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان زیاتر بخۆنه‌وه
بۆخۆپاراستن له گه‌رمای هاوین راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌ی ده‌ست وێبسایتی كوردستا24 كه‌وتووه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان له گه‌رمای هاوین بپارێزن و هه‌وڵ بده‌ن له كاته گه‌رمه‌كاندا له ماڵه‌كانییان بمێننه‌وه.
له به شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "منداڵ و كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و دڵ پێویسته له‌ماله‌وه و له‌شوێنێكى فێنك بمێنه‌وه".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و فریاكه‌وتنه‌كان و ده‌زگاكانى ته‌ندروستى كوردستان له‌ئاماده‌باشی دان و له‌هه‌ر كاتیك پێویست بوو سه‌ردانیان بكه و پزیشكان و كارمه‌ندان لهپێشوازیتان داده‌بن".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست
له‌گه‌ڵ هاتنى شه‌پۆلێكى گه‌رما بۆهه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستى هۆشیارى و ئاگاداربوونى هاوڵاتیان و خۆبه‌دوورگرتنیان لهكاریگهریهكانى گه‌رما و خۆپاراستن لهزیانهتهندروستیهكانى رینماى تایبه‌ت بلاو ده‌كه‌ینه و داواكارین له‌هاوڵاتیان بابه‌ندى ئه‌م رێنماییانه بن.
1- ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو لهكاتهگهرماكانى رۆژ مه‌چووه ده‌ره‌وه له‌ماله‌وه بمێنه‌وه، سوود لهئامێرهكانى فێنك كه‌ره‌وه وه‌ربگره.
2- منداڵ و كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و دڵ پێویسته له‌ماله‌وه و له‌شوێنێكى فێنك بمێنه‌وه.
3- ئه‌و كرێكارانه‌ى كهبهردهوامبن له‌كاره‌كانیان له‌رۆژ پێویسته تاده‌كرێت خۆیان له تیشكى خۆر بپارێزن و ماوه ماوه پشووده‌ن له‌شوێنێكى سێبه‌ر و فێنك و برێكى زیاتر ئاو و شله‌مه‌نى بخۆنه‌وه.
4- له‌م ماوه‌یه خواردنه‌وه‌ى ئاو و شله‌مه‌نیه‌كان زیاتر بكه‌ن بۆ خۆپاراستن له‌ووشك بوون.
5- سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و فریاكه‌وتنه‌كان و ده‌زگاكانى ته‌ندروستى كوردستان له‌ئاماده‌باشی دان و له‌هه‌ر كاتیك پێویست بوو سه‌ردانیان بكه و پزیشكان و كارمه‌ندان لهپێشوازیتان داده‌بن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
20-7-2016