سعوديه‌: خومه‌ينى سه‌رچاوه‌ى ناكۆكى تائيفييه‌

وەزیری دەرەوەی سعوودیە عادل جوبه‌ير رایگەیاند، بە دەرکەوتنی خومەینی و دوای ساڵی ١٩٧٩ تائيفەگەری لە ناوچەکە سەریهەڵدا.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی سعوودیە عادل جوبه‌ير رایگەیاند، بە دەرکەوتنی خومەینی و دوای ساڵی ١٩٧٩ تائيفەگەری لە ناوچەکە سەریهەڵدا.

عادل جوبەیر بە تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییەی گوت: دوای هاتنەسەردەستەڵاتی ئایەتووڵڵا خومەینی، ئێران حزبوڵڵای لوبنانی وەک یەکەم رێکخراوی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا دامه‌زراند.

عادل جوبەیر گوتی: لەوکاتەوە کۆماری ئیسلامی لە ئێران دەستەڵاتی گرتووەتە دەست، سعوودییە هیچ هەوڵێکی دوژمنکارانەی دژ بە ئێران ئەنجام نەداوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران هەوڵە دوژمنکارانەکانی دژی سعوودییە و وڵاتانی دیکەی کەنداوی عەرەبی چڕتر کردووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی سعوودییە داوای کرد، ئێران ئەوسیاسەته‌ی بگۆڕێت و  لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پشتبەستن بە رێزگرتن لە دراوسێکان سیاسەتێکی نوێ بگرێتە بەر.