رێژەی دەرمان لە دەرمانخانەکانی بەغدا روو لە کەمییە

K24 – بەغدا:
رۆژ دوای رۆژ دەرمان لەدەرمانخانەکانی بهغدا روو لە کەمی دەکات، بەهۆیکاری ئەوەی پێش ماوهیهك وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری راگرتنی هاوردهكردنی دەرمان دهرکرد و رێگا به كۆمپانیا ئههلییهكانی دهرمان نادات دهرمان هاورده بكهن.
سەنا ئەحمەد، هاووڵاتی، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، "هەموو ناوچەکەم کردووە ئەم دەرمانەم دەست ناکەوێت نزیکەی 18 دەرمانخانەم کردووە، نازانم هۆکارەکەی چییە کە دەرمان کەمیکردووە لەدەرمانخانەکان، نەخۆش چی بکات و چۆن چارەسەر وەربگرێت، رێگا چارە چیە".
دوو مانگ لەمەوبهر بەفەرمانی وەزارەتی تەندروستی عێراق رێگا لە کۆمپانیاكانی دەرمان گیرا تا دەرمان لەدەرەوەی وەڵات هاورده نهكهن، دەبێت تەنیا لەرێگای فەرمانگە حکومییەکانەوە دەرمان هاوردە بکرێت ئەم هەنگاوه دەرمانخانەکانی بێ دەرمان کرد.
لەلایەن خۆیەوە، سەعد ئەبراهیمی، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی نۆرینگە میللیەکان لەوەزارەتی تەندروستی عێراق، بۆ کوردستان24، گووتی: "رۆژانە 250 ماددەی دەرمان لەلایەن لیژنەکانی تەندروستی و فەرمانگەی چاودێری دەرمانەوە هاوردە کراون و دوا مۆڵەت بۆ کارکردنی ئەو کۆمپانیا ئەهلیانە، بەشێوەیەکی یاسای 15ـی حوزەیران بوو، بۆ هاوردەکردنی هەر دەرمانێک پێویستمان بە 45 رۆژە".