کەشناسی: لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە نزیک 50 پلەی سیلیزی.
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەى گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە وەکو ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى